نرخی زێر بەرزدەبێتەوە

لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دابەزینی نرخی زێڕ پەیوەندی بە سیاسەتەكانی ئەمریكاوە هەیە و دەیەوێت دراوەكەی بەهاكەی لەدەست نەدات و ئاشكرایدەكات، “بەپێی هەموو پێشبینییەكان نرخی زێڕ بەرزدەبێتەوە”.

دلێر تاهیر لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمریكا ترسی لە دراوی وڵاتەكەی هەیە كە بەهاكەی لەدەست بدات بۆیە جۆرە سیاسەتێك پەیڕەودەكات و ڕێژەی سوود زیاددەكات و چەند جارێك ئەو هەنگاوەی پەیڕەوكردووە.

بە بڕوای لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی، “ئەمریكا ناتوانێت لەو سیاسەتەی ئێستای بەردەوامدەبێت و نرخی زێڕ بەرزبوونەوە بەخۆوە دەبینێت”.

ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی زێڕ لە بازاڕەكاندا بەردەوام دابەزین بەخۆوە دەبینێت و بە بەراورد بە پێشتر نرخەكەی دابەزیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی رەئوف: ئەم هەفتەیە یەکەم مووچەی گرێبەستبوونی مامۆستایان دابەشدەکرێت

عەلی رەئوف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، ئەم هەفتەیە یەکەم مووچەی دوای بەگرێبەستبوونیان بەسەر مامۆستایاندا دابەشدەکرێت. عەلی رەئوف…
Total
0
Share