خانە شێرپەنجەییەکان دەنێردرێنە بۆشایی ئاسمان

بڕیارە نموونەیەک لە خانەکانی جۆرێک لە شێرپەنجەی مێشک کە تا ئێستا هیچ چارەسەرێکیان بۆ نەدۆزراوەتەوە، بنێردرێتە بۆشایی ئاسمان و لەو شوێنەدا کە هێزی راکێشان زۆر کەمە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت.

تیمێکی زانستیی لە پەیمانگەی توێژینەوەی نەخۆشیی شێرپەنجە لە هەوڵدان بۆ ساڵی 2025 نموونەیەک لە خانە شێرپەنجەییەکانی مێشک رەوانەی بنکەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی (ISS) بکەن و بۆ ماوەی شەش مانگ بیکەنە ژێر چاودێرییەوە.

ئامانجی توێژەران لەم هەوڵە، بۆ زانینی ئاستی گەشەکردنی ئەو خانانەیە لە شوێنێکدا کە هێزی راکێشانی زەوی تێدا نییە، بۆ ئەوەی رێگەیەک بدۆزینەوە بۆ وەستاندنی گەشەی ئەو خانانە لە جەستەی نەخۆشدا.

ئەم جۆرە شێرپەنجەیە کە ناوە زانستییەکەی Diffuse internal bridging glioma یە تووشی بەشی ناوەڕاستی مێشک دەبێت، بە شێوەیەکی خێرا بڵاودەبێتەوە و ئەگەری چاکبوونەوەی نەخۆشەکە تا ئێستا نییە.

ئەم نەخۆشییە لەناو منداڵاندا بڵاوە، بەهۆی هەڵەکردن لە دەستنیشانکردنی بەشێک لە تووشبووانی لە ماوەی 18 مانگدا گیان لەدەستدەدەن.

 

بابەتی پێشتر

هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق پەسەندکرا

بابەتی دواتر

کاتی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارین راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە بۆقدا سەركەوتوو بووە.. توێژینەوەیەك تاوتوێی سەرلەنوێ گەشەكردنەوەی پەلەكانی ‏مرۆڤ دەكات

لە نوێترین هەوڵی زانستیدا، زانایان سەركەوتووبوون لە سەرلەنوێ گەشەپێدانی پەلەكانی ‏بۆق، ئەمەش بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەك بۆ هاندانی “پەلەكانی…
Total
0
Share