كەشناسیی هەرێم: باران لە زۆربەی ناوچەكان دەستپێدەكات

كەشناسیی هەرێم كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشكرادەكات و دەڵێت، باران لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت، لە پاش نیوەڕۆوە پێشبینى هاتنى شەپۆلى بارانبارین دەکرێت بۆ سەر ناوچەکە بە گشتى، کاریگەریى پاڵەپەستۆیەک لەسەر عێراق روو لە هەرێم دەکات.

دەشڵێت، باران لە زۆربەى ناوچە جیاجیاکان دەبارێت، هەندێكجار هەورە تریشقە و لێزمە بارانى کورتخایەن دروست دەبێت، بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان، کەرکوک و ناوچە شاخاوییەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم ئەگەرى باران بارینى زیاترە.

دەربارەی پێشبینییەكانی سبەینێ-ش دەڵێت، ئاسمان هەورى دەبێت، بارانبارین لە کاتى جیاجیا بەشێوەی بارانى مامناوەند دەبارێت. لەگەڵ باران هەورە تریشقەش دەبێت لەگەڵ لێزمەباران لە هەندێ کاتى جیا.

لە شەودا کاریگەریى شەپۆلى بارانبارین لەسەر بەشێك لە ناوچەكانی هەرێم کۆتایى دێت و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانی گەرما بە (1-3) پلە نزمدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو:
هەولێر : 21 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 20 پلەى سیلیزى
دهۆک : 19 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 22 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 20 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 19 پلەى سیلیزى
سۆران : 18 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 24 پلەى سیلیزى

بابەتی پێشتر

بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی كرێی بەستنی پێوەری ئاو درێژكرایەوە

بابەتی دواتر

یەکێتیی تۆپی پێی بەرازیل چاوەڕێی ڕیاڵە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی یەکێتی و فراکسیۆنی بابیلۆن لەبارەی دواخستنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە

لەدوای دواخستنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک فراکسیۆنەکانی یەکێتی و بابلیۆن لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند، سوورن لەسەر پێکهێنانی…
Total
0
Share