وەزارەتی پێشمەرگە دابەشکردنی موچەی بەشێوەی چەک دەستپێکردەوە

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، دابەشكردنی موچە بە ئەلیکترۆنی دەکرێت و لە مانگی شەشەوە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەش بەشێوەی چەك موچەی دابەشكردووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەكردووە، “تیمی بە ئەلیکترۆنیکردنی موچە ڕایگەیاندووە لە مانگی شەشەوە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دەستیکردووەتەوە بە دابەشکردنی موچە بە شێوەی چەک، کە ماوەیەک بوو بەهۆی کۆرۆناوە ئەو پرۆسەیە ڕاگیرابوو”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “پێشنیارکرا، کە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تاکەکان و خۆبەخشەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی ئیدارە و دامەزراندن ڕۆڵی خۆیان ببینن لەکاتی یەکخستنی هێزەکانی 70 و 80، بۆ ئەو مەبەستەش میکانیزمی پێویست بڕەخسێنن”.

ئەم ڕاگەیەندراوەی وەزارەتی پێشمەرگە دوای ئەوەدێت، “ئه‌مڕۆ دووشەممە به‌ سه‌رپه‌رشتی عه‌مید نه‌به‌ز سه‌ڵاح، به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و تیمی ڕاوێژکارانی سەربازیی هۆڵەندا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ تیمه‌كانی به‌ ئه‌لیكترۆنیكردنی موچه‌، یه‌كه‌ی ژمێریاری، پرۆژه‌ی ئیداره‌ و دامه‌زراندن “تجنید”-ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كۆبوونەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی شارباژێڕ: ھەر شۆفێرێک لەکاتی قەرەباڵغی شانی رێگەکان بەکاربھێنێت سزادەدرێت

بەشی ھاتوچۆی قەزای شارباژێڕ رایدەگەیەنێت، ھەر شۆفێرێک لەکاتی قەرەباڵغی شانی رێگەکان بەکاربھێنێت سزادەدرێت. بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی…
Total
0
Share