گەندەڵییەک لە خواردنی نەخۆشەکانی نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک ئاشکرادەکرێت

دەستەی دەستپاکی عێراق دۆسیەیەکی گەندەڵی لە نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک ئاشکرادەکات و دوو بەرپرسی نەخۆشخانەکەش دەستگیردەکرێن.

دەستەی دەستپاکی عێراق بڵاویکردەوە، “بە پشتبەستن بە زانیاری دروست و پشتڕاستکراوە، توانراوە دۆسیەیەکی گەندەڵی لەناو نەخۆشخانەی گشتیی کەرکوک ئاشکرابکرێت کە پەیوەندیدارە بە دابینکردنی خواردنی نەخۆشخانەکە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “گۆڕانکاری لە لیستی ناوی نەخۆشی نەخۆشخانەکەدا کراوە، بە جۆرێک ناوی خەیاڵی و ناوی مردووان بۆ لیستەکە زیادکراوە، ئەمەش بە مەبەستی زیادکردنی پارەی خەرجی ئامادەکردنی خواردنی نەخۆشانی نەخۆشخانەکە”.

ئاشکراشیکرد، “لە دۆسیەکەدا هەردوو بەرپرسی ئێستا و رابردووی خواردنی نەخۆشخانەکە تێوەگلاون و کارەکە بە ئاگاداری ئەوان ئەنجامدراوە، بۆیە هەردووکیان بە پێی یاسا دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی ھەموو کارئاسانی و ئامادەکارییەکی کردووە بۆ ڕێکخستنەوەی پێشمەرگە

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆڵۆنێڵ سویک، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەهەرێم و شاندێکی سەربازیی…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی خزمەتگوزارییەک بۆ خوێندکاران دابیندەکات لە عێراق و هەرێمدا یەکەمجارە

هاتوچۆی سلێمانی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ئاگاداردەکاتەوە کە خزمەتگوزارییەکیان بەشێوەیەکی هاوچەرخ بۆ دابینکردوون کە یەکەمجارە لەسەر ئاستی عێراق و…
Total
0
Share