بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی كرێی بەستنی پێوەری ئاو درێژكرایەوە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێت، بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی كرێی بەستنی پێوەری ئاو درێژكراوەتەوە و دوا وادەیشی ئاشكرادەكات.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ئاگەدارییەكدا بۆ هاوبەشانی ئاو رایگەیاند، دوای ئەوەی لەسەر داوای وەزارەتیان و لەبەر بەرژەوەندیی هاوڵاتییان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندی نیشاندا لەسەر نوێكردنەوەی بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی كرێی بەستنی پێوەری ئاو بۆ ئەو هاوبەشانەی تا ئێستا پێوەریان نەبەستووە، بۆ ئەو مەبەستەش ئێستا بنكەكان و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان لە پێشوازیی هاوبەشانی ئاودا دەبن بۆ جێبەجێكردنی مامەڵەی بەستنی پێوەری ئاو.

چەند روونكردنەوەیەكیش لەبارەی ماوەی ئەنجامدانی مامەڵەكە و نرخەكەی دەدات، لەوانە:

1- بەستنی پێوەری ئاو لە سەنتەری شارە گەورەكان لە 80 هەزارەوە كراوەتە 20 هەزار دینار.
2- بەستنی پێوەر لە قەزا و ناحیە و كۆمەڵگەكانی دەرەوەی شارەكان لە 80 هەزارەوە كراوەتە تەنیا 10 هەزار دینار.
3- فەرمانگەكانی تایبەتمەند بە بەستنی پێوەری ئاو، بەهەموو شێوەیەك ئاسانكاری بۆ هاوبەشانی ئاو دەكەن بۆ ئەوەی ئەو ماوەیەی نوێكراوەتەوە لێی سوودمەندبن.
4- پێویستە ئەو هاوبەشانەی پێوەریان نەبەستووە تا 2023/4/21 مامەڵەی بەستنی پێوەر بكەن، دوای ئەو ماوەیەی دیاریكراوە، ناتوانن لە داشكاندنەكە سوودمەندبن.
5- بڕیارەكە چەند جارێكی دیكە لەبەر بەرژەوەندیی هاوڵاتییان نوێكراوەتەوە و لە دوای 2023/4/21 چیتر نوێ ناكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێبوار ستار: جێگری دووەمی سەرۆكی پارتی لە بانگەشە باسی ئازادیی دەکات کەچی لە ناوچەکانی خۆیان دەستی ناوەتە بینی خەڵکەوە

رێبوار ستار رایگەیاند، لە وتارەكەی جێگری دووەمی سەرۆكی پارتی لەكاتی بانگەشەدا، شتگەلێكی باسدەكرد لە فەرهەنگی ئەودا جێگەی نەدەبووەوە،…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی: ئەو نەوتەی حکومەتی عێراق رەوانەی دەکات لە سەنتەری سلێمانی دابەشناکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو بڕە نەوتەی بڕیارە حکومەتی عێراق رەوانەی بکات، بەهۆی کەمی بڕەکەیەوە لەناو…
Total
0
Share