ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری دواخستنی دانیشتنی ئەنجومەنەکەی دا بۆ ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە.
نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری دواخستنی دانیشتنەکەی داوە بۆ کاتژمێر 8:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ”.
کارنامەی دانیشتنەکە بریتیدەبێت لە درێژکراوەی کارنامەی دانیشتنی شەوی رابردوو کە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بوو سەبارەت بە پرسی هەمواری یاسای هەڵبژاردن.