عومەر گوڵپی: دوو گەمارۆ خراوەتە سەر دۆسییەی نەوتی هەرێم

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، دوای بڕیارەكەی دادگای فەرەنسا دەبێت هەرێم بە لاوازیی بچێتەوە بەردەم بەغداد بۆ رێككەوتن و دەشڵێت، “بەم شێوازەی ئێستا لە ئیدارەدانی دۆسیەی نەوتی هەرێم هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان زەرەرمەند دەبن كە ئیدارەدانی نەوت شكستیهێناوە و تەنها چارەسەر رێككەوتنە لەگەڵ بەغداد.

عومەر گوڵپی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا دوو گەمارۆ خراوەتە سەر دۆسیەی نەوتی هەرێم یەكەمیان بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراقە و گەمارۆی دووەم بڕیاری دادگای فەرەنسایە و وتیشی، “دوای بڕیارەكەی دادگای فەرەنسا دەبێت هەرێم بە لاوازیی بچێتەوە بەردەم بەغداد بۆ رێككەوتن و ئەگەر پێشتر هەرێمی كوردستان هەوڵی رێككەوتنی لەگەڵ بەغداد بدایە، سەرجەم داواكارییەكانی جێبەجێدەكرا و نەوتی هەرێم بە نرخێكی زیاتر و داهاتێكی زیاتر بۆ هەرێمی كوردستان دەگەڕایەوە و هاوڵاتییان بەم شێوەیە زەرەرمەند نەدەبوون”.

ئاشكراشیكرد، پێشتر راگەیەندرا كە هەرێمی كوردستان هەناردەی نەوتی دەگەیەنێتە یەك ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە و داهاتەكەی لەوە زیاتر دەبێت كە لە بەغدادەوە بۆی دێت، بەڵام ماوەی هەشت ساڵە هیچیان راست دەرنەچوون و زەرەرمەندی یەكەم مووچەخۆران و هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان بوون و بۆیە دەبێت هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغداد لەسەر پرسی نەوت، بودجە و مووچە بگاتە رێككەوتن.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

پەرلەمانی عێراق دانیشتنی بۆ ئێوارەی ئەمڕۆ دواخست

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share