ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەكەی ئەمشەوی ئەنجومەنی لەسەر دەنگدان لەسەر هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بەهۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاساییەوە دواخرا.
كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، كۆبوونەوەكەی ئەمشەوی ئەنجومەنی لەسەر دەنگدان لەسەر هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بەهۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاساییەوە دواخرا.
راشیگەیاند، ناكۆكیی توند لەبارەی هەمواری یاساكەوە هەیە كە گرنگترینیان بازنەی هەڵبژاردن و سیستمی سانت لیگۆ و هەڵبژاردن لە كەركوك و رۆژی هەڵبژاردنەكەوەیە هەیە.
وتیشی، بەشێكی زۆری سەركردەی هێزە سیاسییەكان لە بینای ئەنجومەنی نوێنەرانن و لەگەڵ سەرۆك و جێگرانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە راوێژدان.