زیاتر لە 1200 قوربانیی بومەلەرزەكەی باكووری كوردستان ناناسرێنەوە

نزیكەی 1300 كەس لە قوربانییانی بومەلەرزەكەی باكووری كوردستان و توركیا ناسنامەكانیان نەناسراونەتەوە و نازانرێت كێن.

ئامارەكە وەزارەتی ناوخۆی توركیا بڵاویكردووەتەوە و دەڵێت، “زیاتر لە 50 هەزار كەس بەهۆی بومەلەرزەكەوە گیانیان لەدەستداوە”.

لە راگەیەندراوێكی ئەمڕۆ شەممەی وەزارەتی ناوخۆی توركیادا هاتووە، “1297 كەس لە قوربانییانی بومەلەرزەكە ناتوانرێت ناسنامەكانیان دیاریبكرێن”.

ئاشكراشیكردووە، 170 تیم و 461 كەس راسپێردراون بۆ دیاریكردنی ناسنامەی قوربانییەكانی بومەلەرزەكە و بەدەر لەو 1297 كەسە، تا ئێستا ناسنامەی 3755 قوربانی لە رێگەی پەنجەمۆرەكانیانەوە ناسنامەكانیان ئاشكراكراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئێران: دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دەکەین بەو مەرجەی هێرش نەکاتە سەرمان

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، دانوستانەکانیان لەگەڵ ئەمریکا بەمزووانە دەستپێناکەنەوە و مەرجیشیان بۆ دەستپێکردنەوەی ئەوەیە، ئەمریکا هێرش نەکاتە سەریان.…
زیاتر ببینە

ترەمپ سزای ئەو وڵاتانە دەدات کە مامەڵەی بازرگانیی لەگەڵ ئێران دەکەن

دۆناڵد ترەمپ، سەپاندنی رەسمی گومرگی بەڕێژەی %25 بەسەر هەر وڵاتێکدا راگەیاند کە مامەڵەی بازرگانیی لەگەڵ ئێران بکات، ئەمەش بێگومان وڵاتی عێراقیش دەگرێتەوە.…
Total
0
Share