فەرمانگەی میدیا و زانیاریی بڵاویكردەوە، دەوامی سەرجەم فەرمانبەران كاتژمێرێك كەمكرایەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی راسپاردەی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دەوامی سەرجەم فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان كاتژمێرێك كەمكراوەتەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بڕیارەكە سەرجەم دامودەزگاكان دەگرێتەوە و تاوەكو كۆتایی مانگی ڕەمەزان، بەردەوامدەبێت