شۆفێران لەبارەی پێدانی لۆگۆی تاكسییەوە ئاگاداردەكرێنەوە

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لەسلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی بڕیاری پێدانی لۆگۆ بە تاكسییەكان دەدات و دەڵێت، ” شۆفێران دەتوانن لۆگۆ بۆ تاكسییەكانیان وەربگرن و غەرامە ناكرێن”.

جەلال ئەبوبەكر، سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ڕۆژانە شۆفێرانی تاكسی سەردانی كۆمپانیاكە دەكەن بۆ وەرگرتنی لۆگۆی تاكسی كە لۆگۆی ناوشاری سلێمانی ڕەنگی شینە و دەرەوەی شار ڕەنگی سوورە.

ئاشكرایكرد، “هەر شۆفێرێك بیەوێت لۆگۆ وەربگرێت سەرەتا  فۆرمێك وەردەگرێت و مۆڵەتەكەی دەگۆڕێت بۆ مۆڵەتی تاكسی و دواتر چەند فەرمانگەیەكی بۆ دیاریكراوە تەواوی دەكات و سەردانی كۆمپانیاكە دەكات و لۆگۆكە وەردەگرێت”.

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران وتی، ” هەر شۆفێرێكی تاكسی مامەڵەی وەرگرتنی لۆگۆ بكات سزانادرێت و لەڕێگای مەفرزەكانی هاتوچۆوە تاوەكو ئێستا لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو شۆفێرانە نەكراوەكە لۆگۆیان وەرنەگرتووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی د. قەحتان دەکەین

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی د.قەحتان دەکەین. وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای گیانلەدەستدانی پزیشک…
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: پێداچوونەوە بە نرخی کارەبای پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی های کۆستەکان دەکرێت

وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، پڕۆسەی پارەدانی پێشوەختەی کرێی کارەبا (پریپەید) سیستەمێکی پێشکەوتووە و بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و رێکوپێک…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئامادەكاری بۆ بەرگرتن لە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون دەكات

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەبارەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوونەوە چەند ڕێوشوێنێكی بەپەلە دەگرێتەبەر. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تێیدا هاتووە،…
Total
0
Share