ئاگر لە كارگەیەكی گۆگرد كەوتەوە

ئاگر لە كۆگایەكی كارگەی گۆگردی میشراق كەوتەوە و تا ئێستا كۆنترۆڵنەكراوە.

كارگەی گۆگردی میشراق دەكەوێتە سنووری پارێزگای نەینەوا و ئەمشەو ئاگر لە بەشی كۆگای پەیینی كیمیایی كارگەكە كەوتووەتەوە.

بەپێی لێدوانی كاربەدەستانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی نەینەوا، تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە شوێنی رووداوەكەن و هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە دەدەن، بەبێ ئەوەی هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە و زیانەكانی ئاشكرابكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: شاندەكەی هەرێم سەردانەكەی بۆ بەغداد دوانەخستووە، بەڵكو پێی دواخراوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، شاندی هەرێمی كوردستان سەردانەكەی بۆ بەغداد دوانەخستووە، بەڵكو حكومەتی فیدراڵی پێی دواخستووە. یوسرا…
Total
0
Share