هاتوچۆی هەولێر لەبارەی شەقامی 150 مەترییەوە شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە لە سبەی یەكشەممەوە بەشی یەكەمی شەقامی 150 مەتریی هەولێر دەكرێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ شەممە 27ی شوبات فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاندووە، “سەرجەم شوفێران و هاوڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کە لە ڕۆژی یەکشەممە 2021/2/28 لە کاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی، بەشی یەکەمی شەقامی 150 مەتری بە ڕووی شوفێران دەکرێتەوە بۆ هاتوچۆکردن لە پاش ئەوەی کە بە فەرمی لە ڕۆژی پێنجشەممە لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران کرایەوە”.

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشكردووە، “بە هیوای ئەوەی کە شوفێرانی بەڕێزمان سوود لەو شەقامە وەربگرن و بەپێی یاسا و ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بە کاریبهێنن، بەو خێراییەش لێخوڕینی تیادا بکەن کە دیاریکراوە بە هێماکان”.

“لاینی چەپ خێراییەكەی 110 كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا و هەردوو لاینی ناوەندیش خێراییان 100 كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا، لاینی لای ڕاستیش بۆ خێرایی 80 کیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدایە و دەبێت بارهەڵگرەکان تەنها لەو لاینە ئۆتۆمبێلەكانیان لێبخوڕن، هەروەها بە درێژایی ڕێگاکەش لاینی خزمەت هەیە لەلای ڕاست کە دەتوانن بۆ حاڵەتی لەناکاو و بۆ وەستان بەکاریبهێنن”، وەك وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاندووە.

بابەتی پێشتر

دۆرتمۆند 3-0 کولن

بابەتی دواتر

دیجۆن 0-4 پاریس سانت جێرمان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share