ئامادەکاریی بۆ قۆناغی چوارەمی رواندنی یەک ملیۆن نەمام دەکرێت

لە خەلەکان ئامادەکاریی بۆ دەستپێکردنی قۆناغی چوارەمی هەڵمەتی نیشتمانی رواندنی یەک ملیۆن نەمام لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە  3ی 1ی 2023 لە سنووری هۆبەی دارستان و پاوانی خەلەکان تیمەکان دەستیانکرد بەگرتنەبەری رێوشوێنە زانستییەکانی ئامادەکردنی زەوی بۆ چاندن و زیادکردنی رووبەری دارستانی، کە بڕیارە بەپێی تایبەتمەندی ناوچەکە و کەشوهەوا نەمامی پێویست و گونجاویان بۆ دابینبکرێت.

تەها سلێمان لێپرسراوی هۆبەی دارستان و پاوانی خەلەکان رایگەیاند، ” لە سنوورەکەمان رووبەرێک زەوی دارستانیی بوونی هەیە کە پێویستی بەوەیە سەوزبکرێت و بکرێتە دارستان بە سوود وەرگرتن لە دەستی کاری ناوچەکەمان کارەکان رایی دەکەین”.

وتیشی، ” سوپاسی بێپایان ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین بۆ ئەم بڕیارە کە راستەوخۆ کاریگەریی دەبێت لەسەر پاراستنی ژینگە و زیادکردنی رووبەری دارستان و سەوزایی کە ئەمەش هەنگاوێکە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی پیسبوونی ژینگەو ئاوهەوا”.

بابەتی پێشتر

داهاتی نەوتی عێراق لە ساڵی رابردوودا 115 ملیار دۆلار بووە

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەرایەتییەک ژمارەیەک هەلی کاری راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share