وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە بڕیاری دادگای پاریس لەبارەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە دەكەین و دەشڵێت، سۆمۆ هەوڵی زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و زیادبوونی داهات دەدات.
شەوی رابردوو عێراق بە فەرمی لەلایەن توركیاوە ئاگاداركرایەوە لەوەی لە دۆسیەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستاندا، دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتیی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس لە بەرژەوەندیی عێراق بڕیاریداوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق دوای بڕیارەكەی دادگای پاریس راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، پێشوازی لە بڕیارەكەی دادگای ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی پاریس دەكەین و ئەم بڕیارە نابێتە بەربەست لە بەردەم هەناردەكردنی نەوت بۆ بەندەری جەیهانی توركیا و لەگەڵ هەرێمی كوردستان میكانیزمێك بۆ هەناردەكردنی نەوتی هەرێم دیاریدەكەین.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سۆمۆ هەوڵی زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و زیادبوونی داهات دەدات.