رووداوێکی هاتوچۆ بووەهۆی برینداربوونی دوو كەس

بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکەوە دوو کەس لە كەلار برینداربوون.

راگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، رووداوەكە لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار روویداوە و بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکەوە دوو کەس برینداربوون و گەیەندراون بە نەخۆشخانە.

بەپێی راگەیەندراوی هاتوچۆی گەرمیان، بریندارەکان لێخوڕ و سەرنشینی ماتۆڕسكیلەکە بوون، لێخوڕەکە لەدایکبووی ساڵی 2007ـە، سەرنشینەکە لەدایکبووی ساڵی 2006ـە و هەردووکیان گەیەندراون بە نەخۆشخانە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بازرگانیی خۆراکی سلێمانی: تاوەکو 25ـی ئەم مانگە دەتوانن بێبەرامبەر خۆتان لە فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تۆماربکەن

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خۆراکی سلێمانی ئاگاداری بریکارەکانی خۆراک دەکاتەوە، کە داوا لە هاوڵاتییان بکەن، بەزووترین کات خۆیان لە فۆڕمی…
Total
0
Share