بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە 100 هەزار گەشتیار روویان لە سلێمانی کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاشکرایکرد کە بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە 100 هەزار گەشتیار روویان لە شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگای سلێمانی کردووە.

ئارام شوانی وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ماوەی 10 رۆژدە کە رۆژانی نەورۆز و بەر لە جەژنی نەورۆز بووە، 100 هەزار گەشتیار روویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای سلێمانی کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمساڵ جەژنی نەورۆز تەنها رۆژێک بەر لە دەستپێکردنی مانگی رەمەزان بووە.

لەلایەکی دیکەوە پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، کە لە ماوەی 10 رۆژی پێش جەژنی نەورۆز و رۆژانی نەورۆزدا تەنها 61 هەزار گەشتیار روویان لە پارێزگای هەولێر کردووە.

بابەتی پێشتر

ڕۆما بە هاوکاریی ئەدیداس، بنزیمە دەکڕێت

بابەتی دواتر

راپۆرتەكەی ئەمریكا و بڕیاری دادگای پاریس<br> "فشارێكی نێودەوڵەتیی جدی هەیە لەسەر حكومڕانی لە هەرێم"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share