ئەوقافی سلێمانی لەبارەی ڕووخاندنی مزگەوتێکی کۆن ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوبەرایەتی گشتیی ئەوقافی سلێمانی لەبارەی ڕووخاندنی مزگەوتی ( بالیکە دەری) لە گەڕەکی سەرشەقام ڕایگەیاند، “مزگەوتەکە کێشەی زۆر تێدایە و دەڕوخێندرێت و بەشێوەی کەلەپوری بونیاد دەنرێتەوە”.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئەوقافی سلێمانی ڕایگەیاندووە، “ئەم مزگەوتە تائیستا چەند جارێک نوێ کراوەتەوە  کۆتاجار ساڵی (2015) جارێکی دیکە نۆژەن کراوەتەوە، لەبەر ئەوەی لەلایەن لیژنەی ئەندازیاریی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە پاش سەردانی کردن و کەشفکردنەوە بۆیان دەرکەوتوە کە مزگەوتەکە کێشەی زۆر تێدایە لەڕووی بیناسازیەوە، سەقفی حەرەمەکەی زۆر نزمە و بەرزیەکە 2،5م هەمووی بووە بە درزو تەڕەشوع، هاوکات شوێنی دەست نوێژ و تەوالێتەکانی زۆر چاڵە و نەگونجاوە و چەند کەم کورتیەکی دیکە بۆیە دەڕوخێندرێت و نۆژەندەکرێتەوە”.

ئەوقافی سلێمانی ئاشکرایکردووە، “مزگەوتەکە سەرلەنوێ بە دیزاینی کەلەپوری لەلایەن خێرخوازێکەوە نۆژەندەکرێتەوە، هاوکات چەند بازرگانێک کە کرێچی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافن، ئەم بابەتەیان بەشیوازێکی دیکە وێنا کردووە و وروژاندوە ئێمە دەستخۆشی لەو خێرخوازە دەکەین کە هەڵدەستێت بە جوانکردن و نوێکردنەوەی یەکێک لە مزگەوتەکان لە بەرژەوەندی نوێژخوێنانە ،جوانکردنی سیمای شارە  و زۆر ئاساییە گەر شوێنێکی کەلەپوری نۆژەن بکرێتەوە یان سەر لەنوێ بنیات بنرێتەوە بەو مەرجەی ڕەزامەندی لایەنی پەیوەندیداری بۆ وەربگیرێت تا شێوە کەلەپوریەکەی خۆی لەدەست نەدات ئەمەش لەسەرتاپای ووڵاتانی دونیا کارێکی ڕێگەپێدراوە”.

بابەتی پێشتر

حزبی دیموکرات وەڵامی مەسعود بارزانی دایەوە

بابەتی دواتر

شۆفێرێکی پەرلەمانی کوردستان کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێدانی كارەبای نیشتمانی كەمدەبێتەوە

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان كەمدەبێتەوە و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم…
زیاتر ببینە

لە سلێمانی نۆ تۆمەتبار دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، نۆ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە ژمارەیەکی زۆر بوتڵی غازیان دزیبوو. لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد،…
Total
0
Share