لە هەولێر سێ کەس دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی سێ کەسی لە ناحیەی دارەتوو راگەیاند کە تۆمەتبارن بە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، “بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی دارەتوو، سێ تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ا. س. ج) تەمەن 25 ساڵ بە رەچەڵەک عەرەب دانیشتووی دارەتووی نوێ و (ع. و. س) تەمەن 27 ساڵ بە رەچەڵەک کوردی دانیشتووی موسڵ و (ع. س. ع) تەمەن 26 ساڵ بە رەچەڵەک عەرەب دانیشتووی دارەتووی نوێ بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کرد”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە  30ی تایبەت بە نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە یاسای سزادان، راگیراون”.

بابەتی پێشتر

كاتەكانی بانگدان رێكخرایەوە و لە ئەمڕۆوە كاری پێدەكرێت

بابەتی دواتر

بەرنامەی دانیشتنی رۆژی شەممەی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاوکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان: هەر رۆژنامەنووسێک بووەتە ئەندامی رۆژنامەنووسانی عێراق دەبێت لای ئێمە دەستلەکاربکێشێتەوە

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ئاگاداری ئەو رۆژنامەنووسانە دەکاتەوە بەبێ ئاگادارکردنەوە بوونەتە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسانی عێراق بە زووترین کات…
Total
0
Share