بەرنامەی دانیشتنی رۆژی شەممەی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاوکرایەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

رۆژی شەممەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان بەشێکە لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە.

فەرمانگەی میدیای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، “کاتژمێر 8:30 ی ئێوارەی رۆژی شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە، لە بەشی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا دەنگدان لەسەر پرۆژەی هەمواری یاسای ژمارە 12 ی ساڵی 2018 ی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەڕێوەدەچێت”.

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممەی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەران بە مەبەستی دەنگدان لەسەر چەند ماددەیەکی هەمواری یاساکە کۆبووەوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی رێکەوتن کۆبوونەوەکە دواخرا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share