سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان: هەر رۆژنامەنووسێک بووەتە ئەندامی رۆژنامەنووسانی عێراق دەبێت لای ئێمە دەستلەکاربکێشێتەوە

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ئاگاداری ئەو رۆژنامەنووسانە دەکاتەوە بەبێ ئاگادارکردنەوە بوونەتە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسانی عێراق بە زووترین کات لە سەندیکاکەیان دەستلەکاربکێشنەوە.

بەپێی نووسراوێکی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، “لەبەرئەوەی ناکرێت رۆژنامەنووس لەیەک کاتدا ئەندامی دوو سەندیکای پیشەیی هاوشێوە بێت، بۆیە هەر رۆژنامەنووسێک ئەندامی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانە و لەهەمان کاتدا بەبێ ئاگادارکردنەوەمان بووەتە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسانی عێراق لە ماوەی 10 رۆژدا ئاگادارمان بکاتەوە یان دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بکات”.

ئاشکراشیکردووە، “لەو بەروارەی دیاریکراوە، هەر ئەندامێک لە هەر پلەیەکدا بێت ئاگادارمان نەکاتەوە، ناوی لە تۆماری گشتیی سەندیکا دەسڕدرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: ئەو پیکابەی بە شێوەیەکی نایاسایی ژمارەیەک کرێکاری سەرخستبوو دەستی بەسەردا گیرا

هاتوچۆی هەولێر، رایدەگەیەنێت، “ئەو پیکابەی بە شێوەیەکی نایاسایی و مەترسیدار ژمارەیەک کرێکاری سەرخستبوو دەستی بەسەردا گیرا”. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
Total
0
Share