بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی غازەوە دوو هاوڵاتی سووتان

ژن و پیاوێك بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی غازەوە سووتان و دۆخی تەندروستیی ژنەكە ناجێگیرە.

سامان لەتیف وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بوتڵێکی غاز لە ماڵێكدا لە ناوچەی تاسڵوجەی سەر بە پارێزگای سلێمانی تەقیوەتەوە و ژن و مێردێک سووتاون.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو بوتڵەی تەقیوەتەوە لە جۆری “پیكنیك” بووە و بەهۆی لێچوونەوە كاتێك خانەوادەكە سەرگەرمی ئامادەكردنی ژەمی بەیانی بوون، بوتڵەكە تەقیوەتەوە و ژن و پیاوەكە سووتاون و بەشێك لە ماڵەكەشیان سووتاوە.

لەو بارەیەوە سامان لەتیف ئاشكرایكرد، “پیاوەكە تەمەنی 70 ساڵە و 12%ـی جەستەی سووتاوە و ژنەكە تەمەنی 63 ساڵە و 46%ـی جەستەی سووتاوە، دوای رووداوەكە كەسوكاریان گەیاندوویانن بە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسیی سلێمانی”.

وتیشی، “دۆخی تەندروستیی پیاوەكە جێگیرە، بەڵام ژنەكە لە دۆخێكی تەندروستیی ناجێگیردایە و چارەسەری پزیشكییان بۆ دەكرێت”.

بابەتی پێشتر

خواردنی ترێ پێستت لە سووتان بە تیشکی خۆر دەپارێزێت

بابەتی دواتر

ئاسایشی راپەڕین: بکوژی ناسکە قادر دانی بە تاوانەکەیدا ناوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share