لە سۆران پێنج ماڵ سووتان

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی قەزای سۆران رایدەگەیەنێت، بەهۆی شۆڕتی كارەباوە لە قەزای سۆران چەند ماڵێك سووتان و بەهۆیەوە كەسێك برینداربوو.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ، كاتژمێر (٥:٣٨) ئێوارە ئاگاداری ژووری بزوێنی بەڕێوەبەرایەتیمان كرایەوە بە هەبوونی رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە چەند خانوویەك لە گەڕەكی بەختیاری لە قەزای سۆران و دوای ئەوەی ئاگاداركراینەوە هەردوو تیمی ئاگركوژێنەوەی بنكەكانی بەرگریی شارستانیی سۆران و دیانا گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكرد و توانرا ڕێگری لەزیادبوونی بكەن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تێكەڵكێشی خانووەكان و داپۆشرانی سەقفی خانووەكان بە دار و حەسیر و نایلۆن و لە هەمانكاتدا لەسەر دانانی تایەی ئۆتۆمبێل وایكرد كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە كەمێك دوا بكەوێت بەمەش زیانە ماددیەكان زۆرتربوون.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بە پێی ڕاپۆرتی تیمەكانمان هۆكاری ئاگرەكە شۆرتی كارەبا بووە سەرەتا لە خانووێكەوە دەستیپێكردووە و دواتر تەشەنەیكردووە بۆ خانووەكانی دەوروبەری كە پێنج خانوو زیانێكی زۆری ماددییان بەركەوتووە و

ژنێكیش لە كاتی رزگاركردنی منداڵەكانی برینداربووە.

#ئێستا

بابەتی پێشتر

پەیامێك لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتییەوە

بابەتی دواتر

گەڕان بە دوای تەرمی گەنجەكەی دەربەندیخان بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: شۆفێران پابەندی ئەو خێراییە بن کە بۆیان دیاریکراوە تا لە سزای دارایی بەدووربن

هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو ئامارەی لەبارەی تۆمارکردنی سزای سەرپێچی کامێرای پۆینت تو پۆینت بڵاوکراونەتەوە هەڵەن، داواشدەکات شۆفێران پابەندی…
Total
0
Share