ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئازاری ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

ئەمڕۆ رۆژی دووەمی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆرانی هەرێم دەستپێدەکات و 23 توێژی دیکە مووچەکانیان وەردەگرن.

ئەمڕۆ هەینی، بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری ئەمساڵ بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئازاری 23 توێژ دابەشدەکرێت، کە بریتین لە: (خانەنشینی پێشمەرگە، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پەروەردە، دارایی و ئابووری، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ).

بەشێکی دیکەشیان بریتین لەم توێژانە: (ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، تەندروستی، ناوخۆ، داد، ئەنجومەنی دادوەری، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار).

هاوکات، پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆرانی هەرێم بە سێ رۆژ بەڕێوەدەچێت و ئەمڕۆ رۆژی دووەمی پڕۆسەکەیە، سبەینێش کۆتا رۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار دەبێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیناتۆرێك: دەبێت پشتیوانیی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانە کوردەکان بەردەوام بێت

پاش پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، سیناتۆرێكی ئەمریكی رایدەگەیەنێت، دەبێت پشتیوانیی ویلایەتە یەكگرتووەكان بۆ هاوپەیمانە کوردەکان بەردەوام بێت.…
زیاتر ببینە

پیشەگەرانی مین بێبەرامبەر لە دەزگا تەندروستییەکانی سەر بە ھێزەکانی پێشمەرگە چارەسەردەکرێن

سەرۆک ئەرکانی هێزەکانی 70 رەزامەندی دەربڕی کە ھاوشێوەی ھێزەکانی پێشمەرگە پیشەگەرانی مین بێبەرامبەر لە دەزگا تەندروستییەکانیان چارەسەری پزیشکی…
Total
0
Share