داوایەک ئاڕاستەی ئەو کەرکوکییانە دەکرێت کە گەڕاونەتەوە شارەکە

بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندی لە فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، داوا لەو کەرکوکییانە دەکرێت کە گەڕاونەتەوە شارەکە تاوەکو کاتی کۆتاییهاتنی قەدەغەی هاتوچۆ لە شارەکە بمێننەوە.

عەقید سابر محەمەد، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندی لە فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، هێشتا قەدەغەی هاتوچۆ کاریپێدەکرێت و چەند کاتژمێرێک ماوە و کۆتاییدێت، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین تا ئەو کاتە لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەتاوەکو ئێستا بازگەكانی شارەكە بۆ هاتوچۆ بە رووی هاوڵاتییاندا بە ئاڕاستەی شارەكانی دەورووبەر نەكراوەتەوە و قەدەغەی هاتوچۆ تاوەکو 12:00ی شەو بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی: لە هەولێر و دهۆک بە لیستی نهێنی کارمەند دامەزرێنراوە و سلێمانی بێبەشکراوە

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی رایگەیاند کە دۆخی گوزەرانی کارمەندەکانیان خراپە بەهۆی دواکەوتنی مووچە و لەژێر فشاری زۆری ئەندامەکانیاندان، هەروەها…
Total
0
Share