بافڵ جەلال تاڵەبانی: لەسەر قووتی خەڵک هیچ سازشێک ناکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە قەڵاچوالان لەگەڵ لێپرسراوانی مەکتەب و بۆردەکانی یەکێتی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ئامادەیبوون، بافڵ جەلال تاڵەبانی دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و هەڵوێست و رۆڵی یەکێتیی خستەڕوو.

سەرۆک بافڵ رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کوردایەتی لە خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەماندا دەبینێتەوە، بۆیە کاری لەپێشینەمان دابینکردنی ژیانێکی شایستەیە بۆ هاونیشتمانییان و لەسەر قووت و بژێویی خەڵک هیچ سازشێک ناکەین. هەروەها جەختی کردەوە کە پابەندن بە گفتوگۆ و دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی هەڤاڵانی یەکێتیی کرد لە بەرامبەر دڵسۆزی و خەمخۆرییان، رایسپاردن بەهەمان گڕوتینی یەکێتییانەیانەوە کاربکەن و دامەزراوەکانی یەکێتی بخەنە خزمەتی گشتی و لە ئاست خواست و داواکاریی خەڵکدا بن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی داکۆکی لە کرێنشینان: هیچ ئاسۆیەکی روون نییە بۆ ئەو پرۆژە نیشتەجێبوونانەی بڕیارە بەسەر کرێنشیناندا دابەشبکرێت

سکرتێریی گشتیی کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان رایگەیاند، ئەو پرۆژەی یەکەی نیشتەجێبوونانەی بڕیارە بەسەر کرێنشیناندا دابەشبکرێت ماوەی 13…
Total
0
Share