لە حەسەکە رێورەسمی بەخاکسپاردنی نۆ شەهیدەکەی هەسەدە بەڕێوەدەچێت

بەیانی ئەمڕۆ لە شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان رێورەسمی بەخاکسپاردنی ئەو نۆ شەهیدەی هەسەدە دەستیپێکرد، کە هەفتەی رابردوو لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکانیان گیانیان لەدەستدا.

شەوی چوارشەممەی رابردوو لە ناحیەی چەمانکێی سەر بە پارێزگای دهۆک دوو هێلیکۆپتەر کەوتنەخوارەوە، دواتریش هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاشکرایانکرد، هێلیکۆپتەرەکان نۆ شەڕڤانیان تێدابووە سەرجەمیان شەهید بوون.

دوێنێ سێشەممە بە چاودێری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تەرمی هەر نۆ شەهیدەکە رادەستی هەسەدە کرانەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە بە بەشداری سەدان کەس لە شاری حەسەکە رێورەسمی بەخاکسپاردنیان بەڕێوەدەچێت.

 

 

بابەتی پێشتر

دوکانێکی شاورمە داخرا...پەڕی مریشک بەسەر مریشکە برژاوەکانەوە بووە

بابەتی دواتر

گەڕان بەدوای تەرمی ئەو گەنجەی لە دەریاچەی دەربەندیخان خنكا بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share