یەکێتی و گۆڕان لەسەر لامەرکەزیی سلێمانی كۆبوونەوە

PUK and Gorran logos

کۆبوونەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان، ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی تشرینی دووەم، لە ماڵی مام جەلال لە دەباشان دەستیپێکرد و پرسی لامەرکەزیی سلێمانیش یەکێکە لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە.

بژار دەباغ، پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شوێنی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لەسەر ئاستی باڵایە و شاندی بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتیی عومەری سەید عەلی ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەکە و ئەندامێتی عەدنان عوسمان، شەماڵ عەبدولوەفا، مامۆستا جەمال و دلێر عەبدولخالق پێکهاتبوون و لەلایەن هاوسەرۆکانی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگییەوە پێشوازییان لێکرا.

کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لەسەر دەستپێشخەری یەکێتی بووە، لە کۆبوونەوەکەدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان پرسی لامەرکەزیی سلێمانی و پرسە ناوخۆییەکانی نێوانیان تاوتوێدەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە پرسی دواکەوتنی موچە و نەناردنی بڕە پارەی هەرێمە لەلایەن بەغدادەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پاڵپشتی لە پرسی لامەرکەزی پارێزگاکان کردووە و بۆ ئەو مەبەستەش لەماوەی ڕابردوودا سەردانی لایەنەکانی دیکە لەناویشیاندا بزوتنەوەی گۆڕانی کردوە ، هەروەها لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پرۆژەی لامەرکەزی ئامادەکرا و دەنگی لەسەردرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: لەم هەڵبژاردنەدا پشتی سەرۆکی یەکێتی بگرن تا بەڵێنی راستکردنەوەی حکومڕانی جێبەجێ بکات

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، پێویستە هەمووان لەم هەڵبژاردنەدا پشتی سەرۆکی یەکێتی بگرن تا بتوانێت بەڵێنەکەی بۆ راستکردنەوەی حکومڕانی جێبەجێ…
Total
0
Share