بڕیاردرا لە ساڵی نوێوە 10 نان بە هەزار دینار بە هاوڵاتییان بفرۆشرێت

نوێنەری چاودێریی بازرگانیی لە قائیمقامییەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بڕیاردرا لە ساڵی نوێوە 10 نان بە هەزار دینار بە هاوڵاتییان بفرۆشرێت.

شوان حەسەن نوێنەری چاودێری بازرگانی لە قائیمقامییەتی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە نووسراوێكمان ئاراستە كراوە كە لە ساڵی نوێوە 10 نان بە هەزار دینار بە هاوڵاتییان بفرۆشرێت.

راشیگەیاند، لە بەرامبەردا حكومەت ئارد بە نرخی پاڵپشتیكراو بۆ نانەواخانەكان دابیندەكات و لە هەمانكاتدا چاودێریی بازرگانی و قائیمقامییەت و سەندیكای نانەواخانەكان كۆدەبنەوە و كێشی نانەكان دیاریدەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی و فەرماندەی هاوپەیمانان: پێویستە كێشەكانی بەردەم یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە چارەسەربكرێن

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و لەگەڵ جەنەراڵ جۆول ڤاوڵ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی ‏هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا…
Total
0
Share