تۆتاڵ ئینێرجی: گرێبەستەکەمان لەگەڵ عێراق یەکلایی نەبووەتەوە و ناچینە بەردەم ئەو مەترسییە

کۆمپانیای تۆتاڵ ئینرێجیی فەرەنسی ئاشکرایکردووە کە گرێبەستە گەورەکەیان لەگەڵ عێراق لە بواری وزەدا نەگەیشتووەتە ئەنجام و بەرەوپێشچوونی تێدا نیە، جەختیکردووەتەوە پێویستیان بە وەڵامی حکومەتی نوێ هەیە و ناتوانن کۆمپانیاکەیان بخەنە مەترسییەوە.

پاتریک پویان بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گەورە کۆمپانیای نەوتی فەرەنسی تۆتاڵ ئینێرجی، رایگەیاند، رێککەوتنیان لەگەڵ عێراق سەبارەت بە پڕۆژەیەکی وزە بە بەهای 27 ملیار دۆلار کە راگیرابوو هێشتا یەکلایی نەکراوەتەوە.

کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجی لە ئەیلوولی 2021 ێککەوت لەسەر وەبەرهێنان لە چوار پرۆژەی نەوت و گاز و وزەی نوێبووەوە لە بەسرە لە باشووری عێراق بۆ ماوەی 25 ساڵ، بە بڕی پێشەکیی 10 ملیار دۆلار.

بەڵام ئەو رێککەوتنە کە بەغداد هیوای بەوەبوو ببێتە هۆی پێچەوانەکردنەوەی رۆیشتنی کۆمپانیا گەورەکانی نەوت لە وڵاتەکە بەهۆی ناکۆکی و رێکنەکەوتن لەسەر مەرجەکانیان راگیراوە.

پویان وتی، “تۆتاڵ ئینێرجی پێویستی بەوەیە حکومەتی نوێ رەزامەندی بدات بە پشتڕاستکردنەوەی ئەو گرێبەستەی لە ئەیلوولی 2021 واژۆکراوە پێش ئەوەی گرێبەستەکە ئەنجامبدات”.

ناوبراو باسی لەوەکردووە، “ئەگەر راستگۆبم، ناتوانم کۆمپانیایەک بخەمە بەردەم کۆمەڵێک مەترسی”، ئاماژەی بەوەشکرد، “عێراق شوێنێکی گونجاو و لەبار نییە بۆ وەبەرهێنان ئێمە دۆخی ئاسایشی وزە دەزانین و دۆخی جیۆپۆلەتیکیش دەزانین”.

پویان ئاماژەی بەوەشکردووە، “هیوادارم بتوانین خاڵە هاوبەشەکان بدۆزینەوە کە مانگی رابردوو کارمان لەسەر کردووە، بەڵام دیسانەوە پێویستمان بەم وەڵامە سیاسییە هەیە”.

جگە لەوەش سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن، حکومەتی نوێی عێراق کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا دەنگی لەسەر درا، پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە وڵاتەکەی 40%ی پشک لە پرۆژەکەدا بەدەستبهێنێت.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت دابەزی

بابەتی دواتر

سەرۆك كۆمار گەیشتە ئەمریكا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share