بەشێك لە مووچەخۆران دەتوانن 200 مووچە بەیەكەوە بە قەرز وەربگرن

دەستەی گشتیی خانەنشینیی عێراق رایدەگەیەنێت، رەزامەندی وەرگیراوە بۆ پێدانی 200 مووچە بەیەكەوە بە شێوەی قەرز بۆ فەرمانبەرانی دەستەكەیان، بەڵام بە چەند مەرجێك.

بەپێی نووسراوێكی دەستەی گشتیی خانەنشینی نیشتمانیی عێراق كە تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، ئەنجومەنی كارگێڕیی بانكی رافیدەین رەزامەند دەربڕیوە بە پێدانی 200 مووچە بە یەكجار بە قەرز بدرێتە فەرمانبەری دەستەكەیان لە بەغداد و پارێزگاكانی دیكەی عێراق.

هەر لە نووسراوەكەدا هاتووە، نابێت بڕِی قەرزەكە لە 150 ملیۆن دینار زیاتر بێت و بەپێی رێنماییەكان مووچەخۆر دەبێت لە رێگای بانكی رافیدەینەوە مووچە وەربگرێت.

بابەتی پێشتر

هەڵبژاردن هەمواری یاسای بودجە دوادەخات

بابەتی دواتر

پڕۆسەی جیاكردنەوەی دەستیی دەنگەكانی دەنگدانی تایبەت لە كەركوك كۆتاییهات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share