نرخی نەوت دابەزی

بەهۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەری بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا %0.6 ی نرخەکەی لە دەستدا و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 74 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە مامەڵەی ئاسیادا نرخی نەوت دابەزینی بە خۆیەوە بینی، بەهۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەری و پڕبوونی کۆگاکانی عەمبارکردنی نەوت لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا.

نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ ئەمڕۆ %0.6 ی نرخەکەی لەدەستدا و یەک بەرمیلی بە 74 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نەوتی خاوی تەکساسیش رێژەی %0.7 ی نرخەکەی لەدەستدا و یەک بەرمیلی بە 69 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامبدات و سیاسەتی نوێی خۆی ئاشکرابکات، پێشبینیش دەکرێت بڕیارە نوێیەکانی بانکەکە لەبارەی نرخی سوودەکانەوە ئاستی خواست لەسەر نەوت بەرزبکاتەوە و جوڵەی ئابووری زیادبکات.

بابەتی پێشتر

رۆژنامەی گاردیان: بەریتانیا تاوانی جەنگی لە عێراق ئەنجامداوە

بابەتی دواتر

تۆتاڵ ئینێرجی: گرێبەستەکەمان لەگەڵ عێراق یەکلایی نەبووەتەوە و ناچینە بەردەم ئەو مەترسییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share