خوێندنگەیەكی كوردی لە پێشبڕكێیەكدا بۆ ژینگە و جوانی باخچە لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەكەمی بەدەستهێنا
خوێندنگەی چراخان لە شاری كەركوك كە خوێندنگەیەكی كوردییە بۆ دروستكردنی كەشێكی ئارام بۆ خوێندكاران، لەلایەن مامۆستایانی خوێندنگەكەوە و بایەخی بە باخچەكەی داوە و باخچەیەكی نایەب و ناوازەیان دروستكردووە.
ئەو خوێندنگەیە لە پێشبڕكێیەكەدا كە لەسەر ئاستی عێراق بۆ ژینگەپارێزی و جوانی باخچەكان ئەنجامدرابوو، پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە.