ئاگادارییەك بۆ شۆفێران

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، شۆفێران سێجار سزا دەدرێن ئەگەر لە كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەوییەوە پابەندی رێنماییەكان نەبوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی راسپاردە كە لە زاری وەزارەتی ناوخۆوە بڵاویكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، كە شۆفێران ئاگاداردەكەینەوە، سێجار سزا دەدرێن ئەگەر لە كامێرای چاودێریی وێنەتان بگیرێت كە تیژڕەوی دەكەن و پشتێنی سەلامەتی نەبەسترێت و مۆبایل بەكاربهێنن.

وەزارەتی ناوخۆ داوا لە شۆفێران دەكات لەكاتی لێخوڕیندا، پابەندی ڕێنماییەكانی هاتوچۆ بن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاهۆ عوسمان: چەند دەروازەیەکی نوێ لەنێوان سلێمانی و ئێراندا دەکرێنەوە  

جێگری پارێزگاری سلێمانی، رایگەیاند، “بۆ پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان چەند دەروازەیەکی نوێ لەنێوان سلێمانی و ئێراندا دەکرێنەوە”. شاهۆ عوسمان،…
Total
0
Share