(ڤیدیۆ) کلاسیکۆی ئیتاڵیا بە بردنەوەی یوڤانتۆس لە ئینتەر میلان کۆتاییهات

ئه‌مشه‌و یەکشه‌ممه‌، یارییەکانی هه‌فته‌ی (27)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا بەردەوامییان هەبوو، یانه‌ی یوڤانتۆس بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر ئینتەر میلان تۆمارکرد.

یانەی ئینتەر میلان له‌ یاریگای “جوسێپی میاتزا” کلاسیکۆی ئیتاڵیای بەرامبەر ئینتەر میلان ئەنجامدا.

یارییەکە به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێبه‌رامبه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئەستێرەکانی ماسیمیلیانۆ ئالێگری کۆتاییهات.

گۆڵه‌ یەکلاکەرەوەکەی “لاڤیکیا سنیۆرا” له‌ خوله‌کی 23 له‌لایه‌ن فیلیپ کۆستیچەوە تۆمارکرا.

بەو بردنەوەیە‌، یانه‌ی یوڤانتۆس ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ (41) و لە پلەی حەوتەمی ڕیزبه‌ندیی خولی ئیتاڵیا بەردەوامبوو، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئینتەر میلان به‌ (50) خاڵه‌وه‌ لە خانەی سێیەمی ڕیزبەندییەکەدا هاوشێوەی هەفتەکانی ڕابردوو مایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیسپانیا پاڵه‌وانی ئه‌وروپای تێپه‌ڕاند و گه‌یشته‌ فاینه‌ڵی “نه‌یشن لیگ”

هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له‌ قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا، ڕووبه‌ڕووی ئیتاڵیا بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌،…
Total
0
Share