لە زاخۆ کەسێک لەلایەن ئامۆزایەکییەوە کوژرا

ئەمڕۆ لە قەزای زاخۆ گەنجێکی تەمەن 26 ساڵ لەلایەن ئامۆزایەکییەوە بریندارکرا و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ بڵاویکردەوە، “کاتژمێر 10:00 ی بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی باکرمای سەر بە ناحیەی رزگاری گەنجێکی تەمەن 26 ساڵ بە ناوی  (ح .ف.ر) لەلایەن ئامۆزایەکی خۆیەوە بە ناوی (ا.ط.ر) بە چەکی کڵاشینکۆف بریندارکرا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “گەنجەکە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی زاخۆی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا، تۆمەتبارەکەش خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کرد”.

ئاشکراشیکرد، “لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە دەستیپێکردووە، بەپێی ماددەی 405 پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکە کراوەتەوە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوشێوەی بەشێك لە وڵاتان بە تاقیكردنەوە دەبێت
سیستمی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەگۆڕدرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت، بڕیاری ئەژمارکردنی ئارەزوومەندانەی نمرەی وانەکانی (کوردی و عەرەبی) هەڵدەوەشێندرێتەوە و دەشڵێت، کاردەکات بۆ گۆڕینی…
Total
0
Share