فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایدەگەیەنێت، مووچەی نایاسایی لە مووچەخۆران وەردەگیرێتەوە لە قۆناغی یەكەدا وردبینی بۆ دۆسیەی زیاتر لە چوار هەزار مووچەخۆر دەكرێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی راسپاردە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، مووچەی نایاسایی لە مووچەخۆران وەردەگیرێتەوە و وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ ئەو مەبەستە لە قۆناخی یەكەم وردبینی بۆ دۆسیەی زیاتر لە چوار هەزار مووچەخۆر دەكات.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو كەسانەی بە نایاسایی مووچەیان وەرگرتووە و مووچە نایاساییەكانیان لێوەردەگیرێتەوە.