پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی چوار كەسی راگەیاند

پۆلیسی هەولێر، دەستگیركردنی چوار تۆمەتباری راگەیاند كە بە ناوی هاوكاریكردنی نەخۆشخانەی نانەكەلیی تایبەت بە چارەسەركردنی تووشبووانی شێرپەنجەوە، پارەیان لە خەڵك وەرگرتووە.

بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی هەولێر، بنکەی پۆلیسی ئازادی لە بەشی پۆلیسی ناوشار/ رۆژئاوا باندێکی چوار کەسییان بە ناوەکانی (م. ن. خ) و (ح. ش. م) و (ھ. ا. ا) و (ڤ. ح. س) دەستگیرکرد، کە بە ناوی رێکخراوێکی خێرخوازییەوە لە گەڕەک و کۆڵانەکانی شاری هەولێر پارەیان کۆدەکردەوە بە ناوی نەخۆشخانەی نانەکەلی.

ئاشكراشیكردووە كە تۆمەتبارەكان “چەند جۆرە پەرتووکێکیشیان بە خەڵک دەفرۆشت، کە گوایە پارەی پەرتووکەکانیش بۆ نەخۆشانی نەخۆشخانەی نانەکەلییە، بەڵام لە راستیدا فڕتوفێڵیان لە هاوڵاتییان دەکرد و خەڵکیان هەڵدەخەڵەتاند”.

راگەیەندراوی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، “تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، دانیان نا بە تاوانەکەیاندا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر راگیران و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە چەمچەماڵ سێ کەس بە تۆمەتی ساختەکاریی دەستگیرکران

لە سنووری قەزای چەمچەماڵ سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران كه‌ بریكارنامه‌ی‌ ساخته‌یان بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ خاوه‌ندارێتی‌ ئوتۆمبێل به‌كارهێنابوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی…
Total
0
Share