یەکێتی و پارتی لە کەرکوک کۆدەبنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ وەفدێكی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری کەرکوک لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببێتەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، بڕیارە پاش کەمێکی دیکە وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتیی سەردانی لقی کەرکوکی پارتی دیموکراتی کوردستان بکات و لەلایەن محەمەد کەمال بەرپرسی لقەوە پێشوازیان لێبکرێت.

لەدوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەمە یەکەمین کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتییە لە کەرکوک بەڕێوەبچێت.
ئامانج لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردنە لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکوک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند زانیارییەك لە وەزارەتی كارەباوە بۆ ئەو ماڵانەی پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە

وەزارەتی كارەبا ڕونكردنەوەیەك لەبارەی پچڕانی هێڵی كارەبا بەهۆی زیاد بەكارهێنانییەوە لەلایەن ئەو ماڵانەی پێوەری زیرەكیان هەیە بڵاودەكاتەوە. وەزارەتەكە…
Total
0
Share