ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی بریندارە

رووداوێكی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل لە گەرمیان، بووەهۆی برینداربوونی شۆفێرێك.

راگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی رووداوەكەوە دەڵێت، “دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە نزیک کەمپی زانکۆی گەرمیان لە کەلار، ئۆتۆمبێلێکی جۆری دایۆی ئەسپیرۆ وەرگەڕا و شۆفێرەکەی برینداربوو”.

راشیگەیاندووە، “بریندارەکە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: سلێمانی سەنتەری گۆڕانکاری و خزمەتکردن و گەیاندنی دەستی ئاوەدانی دەبێت

بافڵ تاڵەبانی لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ مەڵبەندی حزبەكەی لە سلێمانی ڕایگەیاند، سلێمانی سەنتەری گۆڕانکاری و خزمەتکردن و گەیاندنی دەستی…
زیاتر ببینە

ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان: بۆ دروستکردنی باجی چاودێریکردنی هەڵبژاردن سەردانمان بکەن

ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، داوا لەو لایەنانە دەکات کە دەیانەوێت چاودێریی پرۆسەی هەڵبژاردن بکەن، بۆ…
Total
0
Share