ئینزۆ ئالڤێس ڤیێرا، کوڕی گەورەی مارسێلۆ ڤیێرای ئەستێرەی پێشووی ڕیاڵ مەدرید، شارەزایان و ڕاهێنەرانی ڕیاڵ مەدریدی سەرسامکردووە.
ئینزۆ تاوەکو ئێستا (99) یاری بۆ تیپەکانی منداڵان و لاوانی یانەی شاهانە کردووە، لەو ماوەیەدا (101) گۆڵی تۆمارکردووە.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”، بەهرەدارەکەی بەڕازیل لە دوایین یاریی لاوانی ڕیاڵ مەدرید بە شەش خولەک “هاتریک”ی تۆمارکردووە، هەر لە مانگەشدا هاتریکێکی دیکەی بە (20) خولەک بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید تۆمارکردووە.
Enzo Alves on his 1st game with the Infantil A (U14) after his return from injury:
✅subbed ON in the 2nd half against Alcalá
✅goal at the 62th minute
✅goal at the 63th minute
✅goal in the 68th minute
✅hat-trick in 6 minutesAmazing. 28 goals & 8 assists in 13 games this… pic.twitter.com/er6d45MFGS
— Real Madrid Fabrica (@FabricaMadrid) March 18, 2023
پۆرتاڵی “فابریکا مەدرید” لە تویتەرەوە ئەم ئامارانەی ئینزۆی بڵاوکردووەتەوە:
2017/2018: 15 گۆڵ بە 17 یاری
2018/2019: 34 بە 29 یاری
2019/2020: 5 گۆڵ بە 16 یاری
2020/2021: 4 گۆڵ بە 3 یاری
2021/2022: 15 گۆڵ بە 21 یاری
2022/2023: 28 گۆڵ بە 13 یاری
ئینزۆ لە ئێستادا تەمەنی (14) ساڵە و بۆ تیپی (14 ساڵان)ی ڕیاڵ مەدرید لە پێگەی هێرشبردن یاریدەکات، بەرزی باڵای (1.75م) و بە لێدانە بەهێزەکانی بەناوبانگە.