دۆرتمۆند بۆ یانە کڕیارەکان: ئەوە نرخی بێلینگهامە

یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بێهیوابووە لە بەردەوامبوونی جوود بێلینگهام، بۆ ئەو مەبەستەش نرخی گواستنەوەیان بۆ یانە کڕیارەکان دیاریکرووە.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی پاڵپشت بە زانیاریی سەرچاوە ئەڵمانییەکان بڵاویکردووەتەوە، ئیدارەی “ڤێستیڤالین” ئامادەیی نیشانداوە دەستبەرداری جوود بێلینگهامی یاریزانی ئینگلیزی ببێت، بەو مەرجەی یانەی کڕیار بڕی (125 ملیۆن یورۆ) پێشکەش بکات.

چەندین یانەی گەورەی وەک ڕیاڵ مەدرید، لیڤەرپوڵ، مانچستەر یونایتد، مانچستەر سیتی سەرنجیان خستووەتە سەر “بەهرەدارەکەی ئینگلتەرا”، بەتایبەت یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ توانیویانە پێشەنگی دانوستاندنەکان بگرن، بەڵام پێناچێت بڕی داواکراو پێشکەش بکەن.

بێلینگهام لەم وەرزەدا (34) یاری لەسەرجەم خولەکاندا کردووە، (10) گۆڵ و شەش ئەسیستی کردووە، توانای یاریکردنی لە پێگەی سەنتەر-دا هەیە.

بابەتی پێشتر

ئەمشەو کلاسیکۆیە.. بەبێ "تیفۆ" و سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید

بابەتی دواتر

کوڕەکەی مارسێلۆ بە (99) یاری (101) گۆڵی کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share