ڕیاڵ بەبێ بنزیمەش مەترسییە بۆسەر بەرشلۆنە

ئەمشەو یەکشەممە، لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ کلاسیکۆی قۆناغی دووەمی لالیگا ئەنجامدەدەرێت.

یانەی بەرشلۆنە بەتەواوی ئەستێرەکانیەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەکە ئامادەیە، یانەی ڕیاڵ مەدرید-یش بەبێ بنزیمە و فێرلاند مێندی یاریدەکات.

بەپێی داتاکانی ڕۆژنامەی مارکا، ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەدا 64 گۆڵی تۆمارکردووە کە 32یان بەپێیەکانی بنزیمە تۆمارکراون، واتا یاریزانانی دیکە 32 گۆڵیان تۆمارکردووە، کە هەمان ئەو ڕێژە گۆڵەیە یاریزانانی بەرشلۆنە بەبێ ئانسو فاتی تۆماریانکردووە.

ڤینیسیۆز 17 گۆڵ، ئاسینسیۆ 10 گۆڵ، ڕۆدریگۆ دوو گۆڵ، مۆدریچ و هازارد و بەیل یەک گۆڵیان تۆمارکردووە لەبەرامبەردا دیپای 10 گۆڵ، ئۆبامیانگ حەوت گۆڵ، لوک دی یۆنگ شەش گۆڵ، فیران تۆرێس پێنج گۆڵ، عوسمان دێمبیلی دوو گۆڵ و مارتن برەیزوایت دوو گۆڵیان تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

بردنەوەی کلاسیکۆ پێنج ئامانجی بەرشلۆنە دەپێکێت

بابەتی دواتر

ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکانی کلاسیکۆ بەدرێژایی مێژوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share