وەزارەتی دارایی روونكردنەوەیەك لەبارەی دوو مووچەكانەوە بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایدەگەیەنێت، دۆسیەی 4189 فەرمانبەر و خانەنشین ڕەوانەی دیوانی چاودێری دارایی دەكات كە بەشێوەی نایاسایی دوو مووچەیان وەرگرتووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەپێی بڕیاری كۆتایی لیژنەی وردبینی و لێكۆڵینەوەی تایبەت بە لیستی فەرمانبەران و خانەنشینان كە ژمارەیان 10819مووچەخۆر بوو، لە سیستمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر تۆماركراون.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای تەواوكردنی رێكارەكانی یەكلاییكردنەوەی ناوی ئەو مووچەخۆرانەی كە دوو مووچەیان هەیە لەلایەن لیژنەی تایبەتمەند، لە كۆی 10819 دۆسیەی دوو مووچەیی، دەركەوت كە 4189 هەزار بەنایاسایی دوو مووچەیان هەبووە بەپێی ریزبەندی.

بەم شێوەی خوارەوە بووە:-

1973كەس بەنایاسایی دوو مووچەی خانەنشینیان وەرگرتووە.

1849 كەس بەنایاسایی دوو مووچەی فەرمانبەری و خانەشینییان وەرگرتووە.

367 كەس بەنایاسایی دوو مووچەی فەرمانبەریان وەرگرتووە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەزارەتی دارایی و ئابوری دۆسیەی سەرجەم ئەو مووچەخۆرە نایاساییانە بە داتا و زانیاری تەواو ئاڕاستەی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی كوردستان دەكات تا لە ڕێگای دەستەكانیانەوە وردبینی لە ڕێكارەكانی بڕین و گێڕانەوەی ئەو بڕە مووچانە بكەن كەلە دوای 1ی 7ی 2020 بە دواوە بە نایاسایی وەرگیراوە، پێویستە بەزووترین كات لێیان وەربگیرێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی.

بابەتی پێشتر

کوڕەکەی مارسێلۆ بە (99) یاری (101) گۆڵی کردووە

بابەتی دواتر

دۆخی كەشوهەوای رۆژانی نەورۆز راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ نرخی بەنزین هەرزان دەبێت

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ نرخی بەنزینی هەرزان دەبێت. بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە…
Total
0
Share