یانەکانی ئیسپانیا هەڕەشەی بایکۆتی بەکۆمەڵ دەکەن

بەهۆی پەسەندکردنی یاسای نوێی تۆپی پێ-وە، یانەکانی ئیسپانیا هەڕەشەی مانگرتنی بەکۆمەڵ لە حکومەتی وڵاتەکەیان دەکەن.

یاسا نوێیەکە مەترسی لەسەر گرێبەستی سندووقی وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی (CVC) لەگەڵ ڕایەڵەی خولی ئیسپانیا دروست کردووە، هەروەها چانسی ڕێکخستنی خولی سوپەری ئەوروپی لەلایەن یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنەوە زیندوکردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی “سوپەردیپۆرتی”ی ئیسپانی، لە كۆی 42 یانەی ئیسپانیا، 39 یانە بەڵێنیانداوە دوای پەسندكردنی یاسای نوێی وەرزشیی لە ئیسپانیا، مانگرتن لە خولە ناوخۆییەکان ڕابگەیەنن.

هەموو ئەمانە لە کاتێکدا ڕوودەدەن، کە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید کار بۆ ڕێکخستنی پاڵەوانێتییەکی نوێ دەکات بە ناوی “سوپەرلیگ”، لە هەمان کاتدا “لالیگا” کاردەکات بۆ فرۆشتنی بەشێک لە مافەکانی پەخشکردنی تەلەفیزیۆنی بە (CVC) بە بەهای دوو ملیار یۆرۆ، کە دواتر وەک هاوکارییەک بەسەر یانەکاندا دابەشدەکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

عێراق لە "کەنداوی 25" کەوتە کۆمەڵەی سعودیەوە

بابەتی دواتر

سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە دەستیلەکارکێشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share