بومەلەرزەیەك لە سنووری پێنجوێن روویدا و گوڕەكەی ئاشكراكرا.
بومەلەرزەكەی ئەمشەو گوڕەكەی 2.6 پلە بووە بە پێوەری رێختەر و لە قووڵایی هەشت کیلۆمەتر لە ژێرزەویدا روویداوە.
چەقی بومەلەرزەکە گوندی ئیسماعیل ئاوای سەر بە ناحیەی گەرمک بووە كە 22 کیلۆمەتر لە ناوەندی قەزای پێنجوێنەوە دوورە.