عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: دانانى كامێراكانى هاتوچۆ درا به‌ كۆمپانیا

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پرۆسەی دانانی کامێراکانی هاتوچۆ دراوه‌ته‌ دوو كۆمپانیا و ساڵانە 250 ملیار دینار لەگیرفانی خەڵک دەبەن، ئەوەش بارگرانی لەسەر خەڵک دروست دەکات.

عەلی حەمەساڵح، لە هه‌ژمارى خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیى فه‌یسبووك له‌ گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “دانانی کامێراکانی هاتوچۆ لەلایەن ئه‌و كۆمپانیایه‌ى كه‌ حكومه‌ت پرۆژه‌كه‌ى پێداوه‌ دەستیبه‌كاره‌كانى كردووه‌”.

ده‌شپرسێت، “پەیاممان بۆ سەرۆکایەتیی حکومەت ئەوەیە ئایا ڕەوایە دوو کۆمپانیا ساڵانە 250 ملیار دیناری خەڵک بە کامێرای دیاریکردنی تیژڕەوی ببەن بۆ خۆیان تاوه‌كو 15 ساڵ؟، تەنیا لەبەری ئەوەی ژمارەیەک ئۆتۆمببێل بۆ حکومەت دەکڕن”.

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح داواش دەکات هاوڵاتییان ھاوکاربن لە ڕێگریکردن لەوكاره‌.

بابەتی پێشتر

لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای گەڕاندنەوەی هەزاران منداڵ لە كەمپی هۆل دەكات

بابەتی دواتر

له‌سه‌ر گرانكردنى نرخى ده‌رمان ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

بابەتی پەیوەندیدار