لەسەر شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل کەسێک کوژرا

پۆلیسی زاخۆ رایدەگەیەنێت، “لە ئەنجامی درووستبوونی شەڕ لەسەر شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل کەسێک کوژرا”.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە یەکێک لە گۆڕەپانەکانی راگرتنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە شەقامی سەرەکیی ئیبراهیم خەلیل، نزیک گوندی چەم کورک شەڕ لەنێوان چەند کەسێکدا دروستبوو.

دەشڵێت، لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا کەسێکی تەمەن 45 ساڵان کە خەڵکی باکووری کوردستانە بە چەقۆ بریندارکرا، پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

باس لەوەش دەکات، تەرمی کوژراوەکە رەوانەی پزیشکی داد کرا و تۆمەتبارەکەش دەستگیرکرا، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە لەبارەی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە ئەنجامدەدرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە دوای سەری ساڵی نوێوە ئەو لیژنەیەی بۆ هەمواركردنەوەی…
زیاتر ببینە

سۆران عومەر روونیدەكاتەوە ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشیندەكرێن چەند مووچەیان پێدەدرێت

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق شێوازی هەژماركردنی مووچەی خانەنشینی بەپێی یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی عێراق رووندەكاتەوە و دەڵێت،…
Total
0
Share