نوێترین زانیاریی لەبارەی ئەو دوو جوتیارەی تۆپزاوا کە دەستگیرکران

لە دوێنێوە دوو جوتیاری دانیشتووی گوندی تۆپزاوا دەستگیرکراون هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ ئازادبکرێن، بەڵام دادگای کەرکوک رەتیکردەوە ئازادیان بکات.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “لەدوێنیوەساتع ناسیح نوێنەری جوتیارانی گوندی تۆپزاوە و سۆران نازم دانیشتووی گوندەکە لەباشووری پارێزگای کەرکوک دەستبەسەر کراون و ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنیان بەڕێوەچوو”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو دوو جوتیارە لەسەر سکاڵای فیرقەی 11 ی سوپای عێراقی لەلایەن بنکەی پۆلیسی ناحیەی یایچیەوە بانگهێشتکراون لەدوای چوونیان بۆ بنکەکە لەلایەن پۆلیسی بنکەکەوە دەستبەسەر کراون”.

پارێزەرێک لە دادگای کەرکوک بەتۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “دوو سکاڵا لەلایەن فرقەی 19 ی سوپای عێراق، لەسەر ئەو دوو جوتیارە تۆمار کراوە، یەکێکیان ماددەی 229 سوکایەتیکردن بە فەرمانبەری دەوڵەت لە کاتی ئەرکدا و هەروەها 210 هاندان بۆ گردبوونە و خۆپیشاندان”.

بڕیار بوو ئەمڕۆ دوو جوتیارەکە بە بارمتەی یاسایی ئازادبکرێن، بەڵام لەلایەن دادگای کەرکوکەوە داواکەیان رەتکرایەوە.

 

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی نزیکەی 200 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بابەتی دواتر

بنكەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە هەولێر هێرشی كرایەسەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share